٢ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:١٩
درێژەی بەڕێکرانی کۆماندۆی سوپای تورکیا بۆ سەر سنووری سووریا

لەئاکامی گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە لە شاری ستراتژیکی ئەدلێب و زۆرترکرانی پەلامارەکان بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی سوپای تورکیا لە لایان ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوپای سوریا لە ئەدلێب،سوپای تورکیا کارەوانێکی سەربازی پێکهاتوو لە کۆماندۆوەکانی سوپای تورکیا و ترۆمبیلەکانی زرێی نەفەر هەڵگری ڕاگواستووە بۆ پارێزگای خەتای.

(ABNA24.com) لەئاکامی گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە لە شاری ستراتژیکی ئەدلێب و زۆرترکرانی پەلامارەکان بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی سوپای تورکیا لە لایان ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوپای سوریا لە ئەدلێب،سوپای تورکیا کارەوانێکی سەربازی پێکهاتوو لە کۆماندۆوەکانی سوپای تورکیا و ترۆمبیلەکانی زرێی نەفەر هەڵگری ڕاگواستووە بۆ پارێزگای خەتای.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لە هەواڵدەری هابەر٧ ، دوابە دوای گۆڕانکارییەکانیی ئەمدواییە لە شاری ستراتژیکی ئەدلێب و تاوسەندنیی پەلامارەکان بۆ سەر بنکە ومەتەرێزی سوپای تورکیا لە لایان ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوپای سوریا لە ئەدلیب، سوپای تورکیا بەڕێکردنیی یەکەکانی سەربازی و کۆماندۆوەکانی خۆی بۆ سەر سنوورەکان زۆرتر کردۆتەوە.

هەر لەم پێناوە دا، هێزەچەکدارەکانی تورکیا لە دوایین کردەوەی خۆیان  بەیانی ئەمڕۆ، کارەوانێکی سەربازی بریتی لە کۆماندۆوەکانی سوپای تورکیا و ترۆمبیلەکانی زرێی نەفەرهەڵگریان ڕاگواستووە بۆ پارێزگای سنووری خەتای.

ئەم هێزانە بە ڕاگواستنیان بۆ ناوچەی سێفری سنووری کەریکخان و حەسا پەیوەسبوون بە هێزە بی ئەژمارەکانی سوپای تورکیا لە سنوورەکانی سوریا دا. شایانی باسە، چەند رۆژ لەمەو بەر بە هۆی پەلامار بۆ سەر پێگەی دەهەمی سوپای تورکیا لە ئەدلیب هێزیکی سەربازی سوپای تورکیا کوژرا و ٣ کەسی تر برینداربوون و دوای ئەم پەلامارە ڕادەیەکی بەرچاو بەڕێکرانی کارەوانی سەربازی بۆ سەر سنوورەکانی باشووری تورکیا زۆرتر بۆتەوە.




/129